وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی کوژرانی بەغدادی ڕاگەیاند و وتی هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی پێنه‌گه‌یشتووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ره‌تیشیكرده‌وه، هیچ یارمه‌تییه‌كیان پێشكه‌ش به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردبێت بۆ سووڕانه‌وه‌یان به ئاسمانی ئیدلبدا.
ئیگۆر كوناشینكۆڤ، ئه‌فسه‌ری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خوێنده‌وه و تێشیدا رایگه‌یاند، زانیاریان له باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی ژێر هه‌ژموونی توركیا له ئیدلب نییه.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا دوای ئه‌وه هات، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی راگه‌یاند و سوپاسی رووسیاشی كرد بۆ هاوكاریكردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له پرۆسه‌ی كوشتنی به‌غدادیدا.