روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگەاند، هەسەدە گه‌وره‌ترین رۆڵی له كوشتنی ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی و سه‌ركرده پله باڵاكانی داعشدا هه‌بووە و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ته‌واوی ورده‌كاری و زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی شوێنی به‌غدادیی به هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا داووە.
روانگه‌ی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند: سه‌ره‌تا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تایبه‌ت بوو به له‌ناوبردنی سه‌ركرده‌كانی ریزی پێشه‌وه‌ی داعش، نه‌ك به‌غدادی.
لە بەیانامەکەدا ئەوەش هاتووە "پێویسته تره‌مپ دان به گه‌وره‌یی هێزه كوردییه‌كاندا بنێت، كه زانیاری‌یان له‌باره‌ی بوونی سه‌ركرده‌كانی داعش له‌و شوێنه‌ی سووریایان به ئه‌مه‌ریكا دابوو".
به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌كه به گومانه‌وه پرسیاری ئه‌وه ده‌كات، ئاخۆ بۆچی ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵی ئه‌وه‌یان به توركیا نه‌دابوو كه ده‌یانه‌وێت له‌و ئۆپه‌راسیۆنه لهناكاوهدا سه‌ركرده‌كانی داعش بكه‌نه ئامانج؟ ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه بوو، كه توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ رێكخراوه جیهادییه‌كان هه‌یه و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بوو، كه توركیا سه‌ركرده‌كانی داعش له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئاگادار بكاته‌وه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، تا ئێستا ئه‌وه پشتڕاست بووه‌ته‌وه كه ئه‌وانه‌ی كوژراون سه‌ركرده هه‌ره له‌پێشه‌كانی داعشن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "به‌هۆی زانیارییه‌كانی هه‌سه‌ده هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا توانی شوێنی سه‌ركرده‌كانی ریزی پێشه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه بدۆزێته‌وه و دواتر زانیویانه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیش له‌و شوێنه‌یه".
روانگه‌ی سووری ئاشكراشیده‌كات، "ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له باكووری سووریا كشاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا چه‌ندین ناوه‌ندی هه‌واڵگری له‌و ناوچانه ماون، هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا زانیاری له‌سه‌ر بوونی هه‌زاران ئه‌ندامی شانه‌ی نوستووی داعش له‌ناو خاكی سووریا له‌به‌رده‌سته، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ده‌ڵێت: رێكخراوی داعشمان به ته‌واوه‌تی له‌ناوبردووه.
باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، "ناوچه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی "ئه‌بو رهجمهین" كه تا ئێستاش له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هێزی سه‌ربازی له ناوچه‌كه كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌واڵگری له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه ماوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری به‌غدادی و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی ریزی پێشه‌وه‌ی داعش بكات، ئێستاش ئه‌ركه‌كه له‌مباره‌یه‌وه كۆتایی هاتووه و بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له شوێنه نه‌وتییه‌كانه".