تیمێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی كه‌ركوك-ه‌وه، زیاتر له 10 فه‌رمانبه‌ری دیوانی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركرد، لەنێویاندا براوکوێكی راكان جبوری، پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك-یان تیادایه.
سەرچاوەکە باس لەوە دەکات له‌لایه‌ن دادوه‌ری تایبه‌ت به ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی كه‌ركوك-ه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی دیوانی پارێزگا ده‌رچووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا برا و كوڕێكی راكان جبوری، پارێزگاری كاتیی كه‌ركوك هه‌یه. هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاریی پارێزگایش ده‌ستگیركراوه كه كورد-ه".
ده‌ستگیركردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و دۆسیانه‌دایه كه پێشتر له‌لایه‌ن دیلان غه‌فور ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران-ه‌وه له دژی راكان جبوری جووڵێندراوه و له چه‌ند رۆژی رابوردوودا جارێكی‌تر ئه‌و دۆسیه‌یه وروژێندراوه‌ته‌وه".