مەزلوم کوبانێ: لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا دژی جێگرەکەی بەغدادی ئۆپراسیۆنێکمان ئەنجامدا

فەرماندەی گشتی هەسەدە، مەزڵوم کوبانێ رایدەگەیەنێت" ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لەگەل ئەمەریکییەکان لە شاری جەرابلس دژی ئەبو حەسەنی موهاجر یاریدەدەری دەستەڕاستی ئەبوبەکر بەغدادی ئەنجام داوە".

 

مەزلوم کوبانێ لە تویتەر نووسیوویەتی " ئۆپراسیۆنەکە دژی ئەبو حەسەن موهاجیرە لە گوندی " بیزە " ی نزیک جەرابلسەر، ئەمەش بە هاوئاهەنگی راستەوخۆی نێوان ئیستخباراتی هەسەدەو سووپای ئەمەریکا ئەنجامدراوە، ئەو ئۆپراسیۆنەش وەک بەدواداچوون بۆ نەهێشتنی پاشماوەکانی سەرکردەکانی داعشە".

 

کوبانێ، باس لەوە دەکات کووشتنی ئەبو حەسەن موهاجیر دوای چەند کاتژمێرێک لە کوشتنی ئەبو بەغدادی دێت، کە لەدابەزینێکدا لە ئاسمانەوە هێزەکانی ئەمەریکا بەهاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامیان دا.

 


PM:09:50:27/10/2019