زیانەکانی ئەمەریکیەکان لە کوشتنی ئەبوبەکری بەغدادیدا چی بووە؟

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ ئەمڕۆ لە وەڵامی رۆژنامەنووسێکدا لەسەر ئەو زەرەرانەی بەر هێزە هێرشبەرەکەی ئەمەریکا کەوتووە لە کوووشتنی ئەبوبەکر بەغدادیدا، وتی " کەسمان لەو ئۆپراسیۆندا بەرنەکەوتووە تەنها سەگێکمان نەبێت " ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە سەگێکی بە " بەهرە " بووە.

 

هەروەها ترامپ وتیشی " ١١ مناڵ هیچ زەرەرێکیان بەر نەکەوتوون، بەڵام ٣ یانیان لە تونێلەکەدا کوژراون، هەروەها ژمارەیەک کەس لەگەڵ بەغدادی بوون، ئێستا ئەوان دەستگیرکراون".

 

ترامپ وتیشی ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارەکان کەلەگەڵ بەغدادی بوون کوژراون.

 

ئێوارەی ئەمرۆ سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند کە ئەبوبەکری بەغدادی کەسی یەکەمی داعش لە تونێلیکدا لە پارێزگای ئیدلب کوژرا.

 


PM:11:04:27/10/2019