ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال لەبارەی کوشتنی بەغدادی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال سەبارەت بە کوشتنی سەرۆک چەتەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی قەسەدە و ئەمریکا لە گوندێکی ئیدلب لە سەر سنوری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە. 


لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال-دا هاتووە: ئێمە سپاسی هێزەکانی قەسەدە دەکەین کە لە کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی و تێکشکاندنی داعشدا ڕۆلێکی گەورەی بینیووە، لە ساڵی ٢٠١٤ و تا ئێستا تۆڵەی کچ و کوڕەکانی ئێمەیان لە داعش کردەوە.


ئەمەش دەقی تەواوی ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال بەم شێوەیەیە...  


لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ دا بە بڕیاری سەرۆکچەتە بەغدادی، داعش هێرشی قڕکەری لەدژی گەلی ئێزدی شەنگال ئەنجامدا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا بە هەزاران خەلکی ئێمە کۆمەڵکوژ کران و بە هەزاران کەسیشمان ڕفێنران. ٥ ساڵ بە سەر هێرشەکان تێپەریوە بەڵام چارەنووسی هەزاران کەسمان نادیارە. ئێمە کوشتنی سەرۆکچەتەی داعش بەغدادی وەک جەژنێک دەبینین.


ئێمە سپاسی هێزەکانی قەسەدە دەکەین کە لە کوشتنی ئەبوبەکرد بەغدادی و تێکشکاندنی داعشدا ڕۆلێکی گەورەی بینیوە. لە ساڵی ٢٠١٤ و تا ئێستا تۆڵەی کچ و کوڕەکانی ئێمەیان لە داعش کردەوە. 


هەموو کەسێک دەزانێت لە دروستکردنی و بەرەوپێشەوەبردنی داعشدا دەوڵەتی تورک خاوەن ڕۆڵێکی گەورەیە. دەوڵەتی تورک هەموو کاتێک پشتگیری لە داعش کرد. هەوەها ئەبوبەکرد بەغدادی لە دەڤەرێکی ژێر کۆنتڕۆلی تورکیادا کوژرا. ئەمەش نیشانەی هاوکاری نێوان تورکیا و داعشە. ئێمە بانگەوازیمان بۆ هەموو کۆمەڵگای ئێزدی هەیە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک تێبکۆشن. 


PM:12:24:28/10/2019