تورکیا هێرش دەکاتە سەر هەسەدە و سوپای سوریا

سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گوند و ناوچەکانی سنورییەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە و سوپای سوریایان بۆردومانکردوە.

بە گوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بۆردومانەکانی بەیانی ئەمڕۆ قوربانی لە نێوان هەردولای شەڕەکە لێکەوتوەتەوە و بە دیاریکراوی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە بۆردومانکردنی شەڕڤانانی هەسەدە و سوپای سوریا نەوەستاو.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ بڵابونەوەی هێزەکانی حکومەتی سوریا بەناوچەکانی تل تەمەردا، بەڵام لە ئێستادا هێزەکانی نزیک لە تورکیاش لە دوری 10 کیلۆمەتر لە دەرەوەی شارەکەدا جێگیربوون.

دوێنیش روانگەی سوریا بڵاویکردەوە بەهۆی ئەوەی دوای ئاگربەست ناوە ناوە پێکدادان رودەدات، وایکردوە هەزاران کەسی دانیشتوی گوندەکان سەر سنور جارێکی دیکە ئاوارەی ناوچە ئارامەکان ببن.

PM:02:09:28/10/2019