سەرۆکی حکومەت سەردانی تورکیا دەکات

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات.

ئیبراھیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەیەکە پلان بۆ ئەو سەردانە داڕێژراوە و لە خشتەدا هەیە.

PM:03:40:28/10/2019