فەرمانی دەستگیرکردن بۆ مەزڵوم کۆبانێ دەرکرا

وەزارەتی دادی تورۆیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەتۆمەتی "سەرکردایەتی تیرۆر" دەركرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تشرینی یەكەمی 2019 میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ بڕیاری دەستگیرکردنی مەزڵوم کۆبانێ ڕادەستی وەزارەتی دەرەوە کردووە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، وەزارەتی دادی تورکیا مەزڵوم کۆبانێ تۆمەتبارکردووە بە "سەرکردایەتیکردنی تیرۆر".

ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە ئەمریکا کرد مەزڵوم کۆبانێیان رادەست بکات.


PM:05:08:28/10/2019