مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەیی خۆیانی راگەیاند رۆڵی نیشتمانی خۆمان بگێڕن لە نزیککردنەوە بۆچوونی سەرجەم لایەنە جیاوازە کوردییەکانی رۆژئاوا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ ی تشرینی یەکەم، مەزڵوم کۆبانێ لە هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر رایگەیاند " ئێمە وەکو هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەین رۆڵی نیشتمانی خۆمان بگێڕین بۆ نزیک کردنەوەی بۆچوونی لایەنە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان".
فەرماندەی هەسەدە لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند"ئەوەش لە پێناو دەمەزراندنی یەکڕیزییەکی نیشتمانی و دروستکردنی یەک هەڵوێستی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە مێژوویەیی گەلەکەمان".
ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ناکۆکی ئەنەکەسەو تەڤدەم بەردەوامە نەگەیشتوونەتە رێککەوتنێکی کۆنکرێتی.