" رێگری کراوە لە سمێلکاوە یارمەتی پزیشکی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکرێت"



سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ رایگەیاند " وەك پزیشكێك بەنیازبووە پێداویستی پزیشكی بگەیەنێتە رۆژئاوای كوردستان، بەڵام رێگری لێكراوە ئەو هاوكارییانە بگەیەنێت".


د.كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌، لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا، دەڵێت" ئەمرۆ بە نوێنەرایەتی جوڵانەوەی نەوی نوێ و  فراكسیۆنەكەمان هاتین تاوەكو هەندێك پێداویستی پزیشكی بگەیەنینە رۆژئاوای كوردستان، تەنانەت وەك خۆم پزیشكێك بچم لەنەخۆشخانەكانی رۆژئاوای كوردستان هاوكاری خوشك و برا كوردەكانمان بكەم".


سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ ئەوەش دەخاتەڕوو، پاش ئەوەی ئەوان جەختیان لەوە كردۆتەوە كە بچن لەنەخۆشخانەكان خزمەت بكەن، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی دەروازەی سێمێڵكانەوە رێگرییان لێگیراوە ئەوان بچنە رۆژئاوای كوردستان.


د، کازم فاروق وتیشی "پییان وتوم تۆ پەرلەمانتاری و رێنماییەكان رێگە نادەن بچیت، بەداخەوە نەیان هێشت بچین، بۆیە دەڵێم هەركات رێگەمان بدەن بچینە رۆژئاوا، ئەوان ئێمە ئامادەین بچین و خزمەتی ئەوان بكەین".

 
لە کۆتاییدا دەڵێت" من چاوەرێم دەكرد پەرلەمانی كوردستان لەسەر دۆخی ئێستای رۆژئاوات بێتە سەرخەت، بەڵام بەداخەوە پەرلەمان هیچ هەڵوێستێكی نەبووە بەرامبەر ئەو دۆخە، بۆیە ئێمە وەك فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ ویستمان هەڵوێستان هەبێت".

 


PM:09:45:28/10/2019