وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: نه‌وتی سووریا لە ده‌ستی هه‌سه‌ده دەمێنێتەوە
وەزیری بەرگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رێگه ناده‌ن سوپای سووریا و رووسیا ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌دا، كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"ن و دەبێت لەژێر دەستی ئەو هێزە بمێنێتەوە
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، مارك ئێسپه‌ر، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند ئه‌مه‌ریكا پارێزگاری له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات، وتیشی: ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه ستراتیژییه ده‌مێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی نه‌گاته كێڵگه نه‌وتییه‌كان و به‌و په‌ڕی تواناشه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌وانه ده‌وه‌ستینه‌وه، كه ده‌یانه‌وێت مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه درووست بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سووریا و رووسیا بۆ ناوچه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، وتی "به‌ڵێ، رێگه ناده‌ین ئه‌وانیش بێنه ئه‌و ناوچه‌یه".
ئێسپه‌ر، ئاشكراشیكرد، "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستن بۆ دابینكردنی مووچه‌ی شه‌ڕڤانه‌كانی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه پاسه‌وانی له چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها وتی "ده‌مه‌وێت دووپاتی بكه‌مه‌وه، كه پێویسته هه‌سه‌ده ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌به‌ر ده‌ست بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هێزه‌كانی پڕ چه‌ك بكات و پاسه‌وانی زیندانه‌كان بكات و یارمه‌تیمان بدات له تێكشكانی داعش، هه‌ر بۆیه ئه‌ركی ئێمه پاراستنی بیره نه‌وته‌كانه".
PM:01:08:29/10/2019