د. عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق نامەیەک ئاراستەی موقتەدا سەدر و دەکات ئەو میکانیزمانەی بۆ رووندەکاتەوە کە لەسەر ئەو بنەمایە ئەوی پێ لەکار لادەبرێت، لەوانە پێشنیاری بۆ دەکات بە زرۆینەی رەها متمانەی لێبسەندنەوە، یان لەگەڵ هادی عامری رێکبکەون متمانە لە حکومەت و سەرۆک وەزیران بسننەوە.
دەقی نامەکە:
داوات لێكردبووم بڕۆمه په‌رله‌مان و له‌وێوه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمسیۆنێكی نوێ راگه‌یه‌نم، من سوپاست ده‌كه‌م، چونكه مافی هه‌موو سه‌ركرده و هاوڵاتییه‌كه ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیی ده‌بینێت داوا له سه‌رۆك وه‌زیران بكات، له‌وانه‌شه پێشنیاری پێشكه‌شكراو یه‌كێك بێت له ده‌رچه‌كانی كێشه‌كه‌ی ئێسشتا له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه:
له‌وانه‌یه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی كه‌ره‌وه بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه حكومه‌تی زۆرینه سیاسی روون پێكبهێنرێت، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پاڵپشتی روون به‌ده‌ستبێهنێت.
له‌وانه‌یه ئه‌و بزاوته جه‌ماوه‌رییه له ئه‌نجامی ئه‌و خۆپیشاندانه كۆتایی پشكداری بكات، له به‌شداریكردنێکی فراوانی گه‌نجان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌دا، له‌وانه‌ش به‌ره‌و هه‌مواركدنه‌وه‌ی ده‌ستوری بڕوات و ئه‌و چاكسازییانه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو گۆڕانكارییه‌كی ته‌واو له كه‌شوهه‌وای سیاسی وڵات‌دا دروست بكات، نوێگه‌رییه‌ك له هێزه سیاسییه‌كانی هه‌ڵگری پرۆژه‌ی قۆناغی ئاینده‌دا دروست بكات.
چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه من ده‌توانم پێیان هه‌ستم، هه‌ندێك هه‌نگاوی تریش په‌یوه‌سته به لایه‌نی تره‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك خۆپارێزیش هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م ده‌رچه‌یه بۆ ئه‌م كێشه‌یه.
ئه‌وه‌نده به‌س نییه سه‌رۆك وه‌زیران بڕواته په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت راگه‌یه‌نێت، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كاره‌كه، به‌ڵكو هه‌ندێك رێوشوێنی ده‌ستوری هه‌یه، به‌پێی (ماده‌ی 64) ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران پێوه‌ی پابه‌ند بێت، جا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، پێویست ده‌كات سه‌رۆك كۆمار ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بدات، له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها بانگهێشتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا، ئه‌وه‌ش نایه‌ته‌دی مه‌گه‌ر به‌ده‌نگدانی په‌رله‌مان نه‌بێت به زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن، واته به زۆرینه‌ی 165 ده‌نگ، ئه‌وكات حكومه‌ت له‌سه‌ركارلاده‌درێت و ده‌بێـته حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری رۆژانه.
یان به‌پێی (ماده‌ی 64) سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران واته 110 ده‌نگ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكات، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به‌زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌وا هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانی نوێی ده‌بێت له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا بكرێت و حكومه‌ت له له‌سه‌ركارلادراو داده‌نرێت، ئه‌و حكومه‌ته ده‌بێته حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ری كاری رۆژانه.
هه‌روه‌ك له نامه‌یه‌كه‌ی پێشتردا بۆ سه‌ماحه‌تتان وتم، هه‌ندێك خۆپارێزی (التحفضات) هه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئامانج له هه‌ڵبژاردن گۆڕینی حكومه‌ت بێت ئه‌وان رێگه‌ی زۆر كورتتر هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌ماحه‌تتان له‌گه‌ڵ كاك عامریدا رێككه‌ون بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ، ئه‌وكاته‌ش سه‌رۆك وه‌زیران ده‌توانێت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات، حكومه‌تی نوێی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین چه‌ند كاتژمێرێكدا كاره‌كانی وه‌رگرێت، له دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌تانه‌وه، باوه‌ڕیشم وایه قه‌واره سیاسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان هاوكاری ده‌كه‌ن بۆ ده‌نگدانی پێویست، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌وا كاره‌كه‌ی نادیاره، كه‌ی ده‌توانرێت ئه‌نجامبدرێت؟ ئایا رێككه‌وتنی ته‌واو ده‌كرێت له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی،؟ ئایا ئه‌نجامی یه‌كلایی كه‌ره‌وه ده‌داته ده‌سته‌وه؟ چه‌ندین كاری تریش كه له‌به‌رده‌م نادیاری گه‌وره‌دا ده‌مانهێڵێته‌وه.
گۆڕانی حكومه‌ت بۆ حكومه‌تی كاربه‌ڕێكردنی رۆژانه، واتای وایه تێنه‌په‌ڕاندنی بودجه، واته راگرتنی ئیمزاكردن له‌سه‌ر پرۆژه تازه‌كان و ئه‌و یاسایانه‌ی پێویسته به زووترین كات ده‌ربكرێن، كه به‌هۆیانه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه دێنه‌دی كه له‌سه‌ریان رێككه‌وتووین بۆ چاكسازی و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رفه‌تی كار و هاندانی وه‌به‌رهێنان و كاری نوێ، سه‌رباری كاری تری كه ده‌بێت بمانپه‌رژێته‌سه‌ریان، ئایا پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟ یان گۆڕینی كۆمسیۆن؟ بۆیه وه‌به‌رهێنه‌ران له نادیار و ئه‌م رووداوه خوێناوییان هه‌ڵدێن، له‌و نێوه‌نده‌شدا خوێنی رژاو هه‌ن، كه پێویست ده‌كان رێوشوێنی روون هه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بتوانێت به ئه‌ركه‌كانی هه‌ستێت، پارێزگاری له سیسته‌می گشتی و یاسا به‌سه‌ر هه‌مواندا جێبه‌جێ بكات.
داوا ده‌كه‌ن ئه‌م حزبانه‌ی ئێستا به‌شداری نه‌که‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی گه‌ل لیێان رازی ده‌بێت، ئه‌وه بیرده‌هێنمه‌وه له كۆتا وتارمدا باسم كرد، كه حزبه سیاسسه‌كان له‌وانه‌یه له تێگه‌یشتنی هاوكێشه نوێكان بۆ وڵات جیاوازبن، هه‌روه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌وه‌دا جیاوازه، بۆیه دابه‌زینی جه‌ماوه‌ر بۆ شه‌قام گوزارشت له رای خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه كۆمه‌ڵایه‌تییه/سیاسییه كه‌ی ئه‌زموونی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه، به‌ڵام كێ پێناسی ئه‌و حزبانه ده‌كات كه گه‌ل پێیان رازییه؟ بۆیه ئازادی و مافه‌كان كه ده‌بێت بۆ هه‌موان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، ئیجتهادی كه‌سیی دیاری‌یان ناكات، ئه‌گه‌رچی له كۆتاییه‌كه‌یدا گره‌و له‌سه‌ر راستێتی بكرێت، بۆیه سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن باشترین ئامرازن بۆ گوزارشتكردن له رای گه‌ل، به‌ومه‌رجه‌ی زیاتر له‌وه نزیك بینه‌وه كه هه‌موو ئه‌و مه‌رجه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، كه رای خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگونجێن و پێكبێنه‌وه.
به‌وجۆره كاره‌كه مێژوویی ده‌بێت له‌لای گه‌لانی تر، به‌و جۆره‌ش بۆ گه‌لی عێراقی، گه‌لان بارودۆخی رووكه‌ش و گریمانه‌یی نییه، هه‌ریه‌كه له ئێمه بانگه‌شه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بكه‌ین، بۆیه ئه‌میری ئیمانداران به‌یعه‌تی شه‌وی ره‌تیكرده‌وه، بۆیه ده‌بێت ئیراده‌ی گه‌ل به‌ڕوونی و ئاشكرایی ده‌ركه‌وێت، ئه‌گه‌ر سته‌مكاری هه‌بوو، ئه‌وا شۆڕش چاره‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر سیسته‌مێكی دیموكراسیش هه‌بوو، ئامرازه‌كانی زانینی رای گه‌لی ده‌سته‌به‌ركرد، ئه‌وان سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌رن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك یان حزبێك ده‌سه‌ڵاتی بۆخۆی قۆرخكرد، ئیراده‌ی گه‌لی ره‌تكرده‌وه، یان ده‌مامكداره‌كان بێنێت و زانكۆیه‌ك له زانكۆكان دابخات و له‌سه‌ر ده‌رگا داخراوه‌كانی بنووسن به‌ناوی گه‌له‌وه داخراوه، یان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك هه‌رزه‌كارانی ده‌ركات بۆ شه‌قام به‌ناوی گه‌له‌وه، ئه‌وه له‌ڕێده‌رچوون و قۆرخكردن و هه‌ڵوسه‌كه‌وتێكه به‌پێی یاسا و سوننه‌ته خوایی و مرۆییه‌كان له‌سه‌ر سزا ده‌درێت، هه‌روه‌ك به‌پێی یاسا له‌سه‌ر ئه‌و كارانه سزاده‌درێت و نوێنه‌راتی گه‌ل ناكات.
سه‌ماحه‌تی سه‌ید.. من به‌ته‌واوی هه‌ستی گه‌نجه‌كانمان تێده‌گه‌م له پرسه‌كانی وڵاته‌كه‌یان و گرنگی به‌شداری پێكردنیان تیایدا، ئێمه‌ش گه‌نجایه‌تی و جوامێری و خوێنگه‌رمیمان هه‌بوو، له‌وانه‌یه نه‌زانن من له پۆلی چواری ناوه‌ندی قوتابخانه (فصل) ده‌ركرام، ئه‌و رۆژانه ته‌مه‌نم 14-15 ساڵ بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی له به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی بۆرت سه‌عید و دوژمنكارانی سێقۆڵی بۆسه‌ر میسر و دژ بووم له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له رۆژگاری خۆیدا به ساخته‌كاریمان ناوده‌نا له ساڵی 1956- 1957، گوڕوتین و جوامێری و مكوڕی گه‌نجه‌كانمان فاكته‌ری دڵنیاییه، ئه‌و نه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌كشێن خاوه‌نی گۆڕوتین و جوامێری و گیانی به‌رزی نیشتمانین، به ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆیان رێگه‌ی دروست فێرده‌بن، كه پێویسته بۆ وڵاته‌كه‌یان ره‌نگڕێژی بكه‌ن، ئه‌ركی ئێمه قڕكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان نییه، به‌ڵكو ئه‌ركمان رێزگرتنیان و گوێگرتنه لێیان و یارمه‌تیدانیانه به‌و میكانیزم و ئامرازانه‌ی هه‌ن و به‌رده‌ستن، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه كردوومانه و ئه‌ركی خۆمانه، جا پێكاومانه یان هه‌ڵه‌مانكردووه، ئه‌وانیش ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی وه‌رده‌گرن، له‌خوای باڵاده‌ست داواده‌كه‌م ئه‌وان هه‌ڵه‌كانی ئێمه دووباره نه‌كه‌نه‌وه، لێیه‌وه فێربن، گه‌لیش كاتێك ئه‌وان به‌رپرسیارێالا هه‌ڵده‌گرن له هه‌ڵه‌كانیان تێده‌گه‌ن، ئه‌گه‌رهاتوو دڵسۆزانه بوو له‌رێگه‌ی چاكسازی و نوێكردنه‌وه‌ی خوێنی گه‌ل و وڵات‌دا.
"لا یكلف الله نفساً الا وسعها لها ما كسبت وعلیها ما اكتسبت.. ربنا لا تۆاخژنا ان نسینا او اخگأنا.. ربنا ولا تحمل علینا اصراً كما حملته علی الژین من قبلنا، ربنا ولا تحملنا ما لا گاقە لنا به. واعفُ عنا واغفر لنا وارحمنا.. انت مولانا فانصرنا علی القوم الكافرین."
خوای گه‌وره ئه‌رك ناخاته سه‌ر هیچ كه‌سێك مه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر توانایی خۆیی نه‌بێت، هه‌ركارێكی چاك ئه‌نجامبدات قازانجەكه‌ی ته‌نیا بۆخۆیه‌تی، هه‌ر خراپه‌یه‌كی كردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی، هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن، په‌روه‌ردگارا: لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌مان له‌ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا ئه‌ركی سه‌خت و كاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێـت، توشی به‌ڵاو ناخۆشییه‌كمان مه‌كه توانا و هێز و هه‌ناومان لێبرێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بكه له هه‌ڵه و تاوانه‌كانمان و دایپۆشه، (داواكارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ره‌حممان پێبكه، هه‌رتۆ پشت و په‌ناو یاریده‌ده‌ری ئێمه‌یت، جابۆیه داواده‌كه‌ین سه‌رمانبخه‌یت و به‌سه‌ر قه‌ومی كافر و خوانه‌ناساندا.
والسلام علیكم ورحمە الله وبركاته
عادل عه‌بدولموهدی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
٢٩ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩