بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدایە بۆ دەستلەکارکێشانەوە عادل عەبدولمەهدی

ئەمشەو د. بەرهەم ساڵح لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدایە بۆ وتوێژکردن لەسەر دەستلەکاکێشانەوەی د، عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران.

 

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " بەرهەم ساڵح لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان و دەسەلآتی دادوەری بۆ وتوێژکردن لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی د. عادل عەبدلەمهدی لەپۆستی سەرۆک وەزیران.

 

دەربارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە، " سپی " زانیوویەتی کۆبوونەوەکە جیدیەو، پرسی دەستلەکارکێشانەوەی د. عادل عەبدولمەهدی ناگاتە بەیانی چوار شەممە.

 

هەروەها وتوێژ لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی کار بەرێکەر دەکرێت، لە جێگای کابینەکەی د. عادل عەبدولمەهدی.

 

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە بەغداو شارەکانی باشووری عێراق خۆپیشاندانی گەورە گەورەی بەخۆوە بینی، دواتر بەهۆی مەراسیمی عاشوراوە راگیرا، بەلام ماوەی هەفتەیەکە بەچڕی خۆپیشاندانەکان لەبەغدا و شارەکانی تر بەڕێوەدەچێت و لەم هەفتەیەدا نزیکەی ١٠٠ کەس کوژراون و نزیکەی ١٠٠٠ بریندارەو ١٠٠ بارەگای حیزبی و حکومی سوتێنراون.

 

 



ئه‌م بابه‌ته ‌5258 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:38:29/10/2019