سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و دەڵێت "دژی ئەو بڕیارەی ئەمریکاین".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئێران و توركیا، له جنێڤ، سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند ره‌فتاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، ناكۆكن له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی، وتیشی "ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له خاكی سووریادان، حكومه‌تی شه‌رعی سووریاش دژی مانه‌وه‌یانه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی".
لاڤرۆڤ، وتیشی "مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا به پاساوی پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان له مه‌ترسی داعش، ته‌نیا پاساوێكی بێ بنه‌مایه".
جەختیشیکردەوە، "ئیستغلالكردنی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری به بێ ره‌زامه‌ندی وڵاته‌كه كارێكی نایاساییه‌و رووسیا به‌رگری له هه‌ڵوێستی دیمه‌شق له‌و باره‌یه‌وه ده‌كات".
رۆژی دووشه‌ممه مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، وتی "ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه ستراتیژییه ده‌مێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی نه‌گاته كێڵگه نه‌وتییه‌كان. به‌و په‌ڕی تواناشه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌وانه ده‌وه‌ستینه‌وه، كه ده‌یانه‌وێت مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه، درووست بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سووریا و رووسیا بۆ ناوچه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، وتی: "به‌ڵێ، رێگه ناده‌ین ئه‌وانیش بێنه ئه‌و ناوچه‌یه".