عێراق..دوای کاتژمێرک کردنەوەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، سەرلەنوێ داخرانەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بۆ کاتژمێرێک تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان کرانەوە، سەرلەنوێ بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانەوە داخرانەوە.

 

میدیا عێراقییەکان بلآویانکردەوە ئەمڕۆ ٣٠ ی تشرینی یەکەم، دوای ئەوەی بۆ یەک کاتژمێر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کرانەوە، سەرلەنوێ داخرانەوە، ئەمەش بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانەوە، کە خۆپیشاندەران بەکاری دەهێنن بۆ پەیوەندیکردن و سازدانی چالاکییەکانیان.

 

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندان لە عێراق  لە دووکاتی جیاوازدا دەستی پێکردووە، هەر لەسەرەتاوە حکومەتی عێراق بۆ رێگرتن لە خۆپیشاندانەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی داخست، هەرچەندە ئەم کارە رێگر نەبووە لە خۆپیشاندەران و توانییویانە بلۆکی ئەو داخستنە بشکێنن و تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بەکاربهێننەوە.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە بۆ یەک کاتژمێر ئەو هێلانە کرانەوە، بەلآم بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانەوە داخرانەوە.

 

رژێمەکانی ناوچەکە هەمیشە لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا پەنا دەبەنە داخستنی هێڵی ئینتەرنێت و لەرێگای ئەوانیشەوە داخستنی تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان.



PM:01:32:30/10/2019