روسیا: رێككەوتنەكەی نێوان مۆسكۆ و ئەنقەرە تاكە رێگەیە بۆ پاراستنی سەروەری سووریا



وەزیری بەرگری روسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەم رایگەیاند" رێككەوتنەكەی نێوان مۆسكۆ و ئەنكەرە سەبارەت بە باكووری سووریا جێبەجێ دەكرێت بەڵام بەقورسی". 


سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری ڕووسیا دەشڵێت: ئەو یاداشتی لێكتێگەیشتنەی كە لەلایەن سەرۆكی روسیاو سەرۆكی توركیاوە ئیمزاكرا، جێبەجێ دەكرێت بەڵام بەقورسی، لەگەڵ ئەوەش ئێمە پێمانوایە ئەو رێككەوتنە تاكە رێگەیە بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی لە سووریا و پاراستنی یەكپارچەیی خاكەكەی. 


ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، ئەو ماوە ١٥٠سەعاتییە كۆتایی هات كە بەپێی رێككەوتنەكە دەبوو لەو ماوەیەدا یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لەو ناوچانەی ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا بكشێنەوە. 










PM:08:17:30/10/2019