دوو هاوەن ناوچەی سەوزی بەغدای كردە ئامانج



ئەمەشەو چوارشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەم میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە: دوو هاوەن ناوچەی سەوزی بەغدای كردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان كوژراوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" لەنزیک باڵوێزخانەی ئەمریکا بە هۆی كەوتنە خوارەوەی دوو هاوەنەوە لە ناوچەی سەوزی بەغداد کارمەندێک گیانی لەدەستدا، کە پێدەچێت سەربازێکی عێراقی بێت".

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆف لە عێراق ڕایگەیاند" لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغداد دوو خۆپیشانده‌ر كوژران و ١٧٥ی دیكه‌ش برینداربوون". 





PM:10:56:30/10/2019