سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
هەسەدە راگەیەندراوێکی بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە
هەسەدە سەبارەت بە داوای حکومەتی سوریا بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای سوریا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو داوایەی رەتکردەوە.
ئەمەش دەقی ڕاگەندراوی ڕەسمی "هەسەدە" بەم شیوەیەیە..
ئێمه له فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، هه‌موو هه‌وڵێك به‌رز ده‌نرخێنین بۆ پاراستنی خاكی سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنكارانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان. هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه روون و ئاشكرابوو به‌وه‌ی یه‌كڕیزی له ئه‌نجامی چاره‌سه‌رێكی سیاسییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ده‌بێ دان به تایبه‌تمه‌ندیی هه‌سه‌ده و په‌یكه‌ربه‌ندییه‌كه‌ی بگرێت و پارێزگاریشی لێ بكرێت و له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه ده‌بێ میكانیزمێكی ته‌ندروست بگیرێته‌به‌ر بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ربه‌ندی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته چه‌ترێكی كۆكه‌ره‌وه بۆ یه‌كگرتنه‌وه و كۆكبوون.
باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه، ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانیه‌وه به شایه‌تی هه‌موو جیهان، له چه‌ند ساڵی رابردوودا باشترین شه‌ڕڤانه قاره‌مانه‌كانی سوورییه‌كان بوون و دژی داعش جه‌نگان و به‌ناو خهلافهتهكهشیان تێك‌شكاند و به‌رگرییان له سووریا و هه‌موو جیهان كرد. بۆیه ئه‌م قاره‌مانانه شایسته‌ی رێزگرتن و خهڵاتكردنن، نه‌وه‌ك به‌ده‌ركردنی بڕیارنامه‌یه‌كی لێبووردن وه‌ك ئه‌وه بێت بڕیارنامه بۆ لێبووردن و لێخۆشبوو‌ن له تاوانكاران و تیرۆریستان ده‌ربكرێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كان.
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات سه‌ربازی خاوه‌ن دیسپلین و پابه‌ندبووی رێكخراوێكی سه‌ربازیی خاوه‌ن په‌یكه‌ربه‌ندییه‌كی دامه‌زراوه‌یین و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك زمانی ئاخاوتنی ئاراسته‌كراویان بۆ ئه‌ندامانمان ده‌كه‌ین، كه ده‌بوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا بانگهێشته‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بكردایه نه‌وه‌ك ئه‌ندامانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆیان بكردایه‌ته‌وه به ویستێكی راستگۆیی بۆ یه‌كڕیزی، نه‌وه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌یان له‌ژێر واقیعێكدا كه مه‌به‌ست خۆدزینه‌وه‌یه له بهرپرسیارێتییهكان.
راگه‌یه‌ندراوی ره‌سمی هه‌سه‌ده
AM:12:00:31/10/2019
ڕاگەیەندراو
هەسەدە
" سپی "ناوی ژمارەیەک لە کاندیدەکانی لیستی بەرەی گەل ( لاهور شێخ جەنگی ) بڵاودەکاتەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەلڤێس دراوسێکانی "ئیستفزازی" دەکات
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media