هەندێک ڕێنمایی بۆ ئەو خانمانەی پێستیان وشکە


پێستی وشک بەشێوەیەکی گشتی بێزارکەرە و بەردەوام پێویستی بە خزمەت هەیە، چونکە دیمەنێکی ناشرینی هەیە و هەڵدەدات، بەتایبەت لە وەرزی پایزدا کە گرنگە پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە بکەیت.



 *هەرگیز زیاتر لە 10 خولەک خۆت مەشۆ، ئاوی شلەتێن بەکاربهێنە، هاوکات ئەو سابونانە یان پاکەرەوانە بەکاربهێنە کە پێکهاتەی گلیسیرین یان گوڵە بەیبونی تێدایە.


 *خاولی و قوماشی تەندروست بەکاربهێنە بۆ وشكکردنەوە، ئاگاداربە زبر و رەق نەبێت. 



*بۆ پۆشاکەکانت قوماشی تەندروست و گونجاو هەڵبژێرە، وەک لۆکە، هەرگیز نەکەیت ئەو قوماشانە بپۆشیت کە زەیتی سروشتی پێست هەڵدەمژێت یان تووشی حەساسیەت دەکات. 


*وازبهێنە لەو پاکەرەوە و پێکهاتە و کرێمانەی پێست وشک دەکاتەوە، وەک بۆن یان ئەو پاکەرەوانەی کهول یاخود هایدرۆکسیدی تێدایە، چونکە دوو هێندە پێست وشکدەکاتەوە. 


*لەدوای خۆشتن زەیتی سروشتی یان کرێمی تایبەت بەکاربهێنە، وەک زەیتی گوێزی هیندی بۆ هەموو پێستت. 


*پێش ئەوەی بچیتە دەرەوە، کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنە، تیشکی سەروو بنەوشەیی پێست وشک دەکاتەوە.


 *رۆژانە سێ لیتر ئاو بخۆرەوە، سیستمی خۆراکی تەندروستیش پەیڕەوبکە، بایەخ بدە بە میوە و سەوزە و شوکولاتەی تۆخ و ماسی سەلەمون، یان ئەو خواردنانەی پرۆتین و مەگنسیۆم و ترشە چەوری و ڤیتامین سی و ئەی و ئی زۆرە.


 *کاتێک پێیەکانت دەشۆیت، دواتر کرێمی تایبەت یان ڤازلینی لێبدە، یاخود شەوانە تا بەیانی پێوەی بمێنێتەوە، هەفتانە لایەنی کەم دووجاریش ئەم کارە ئەنجام بدەیت باشترە، تا تووشی قڵیشان نەبێت. 


*راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە، تا سوڕی خوێن چالاک بێت و خانەکانی پێست نوێ بێتەوە.


 *دەستکێش بەکاربهێنە بۆ دەستەکانت، کاتێک کاروباری ناوماڵ یان هەر کارێکی دیکە ئەنجام دەدەیت. 
 


AM:01:27:31/10/2019