هەردوو پسپۆری بواری پەروەردەو خوێندن، د. شێرکۆ حەمە ئەمین و عەتا قەردەداخی پەردە لەسەر کەموکوڕیەکانی پەروەردە هەڵدەدەنەوە، عەتا قەرەداخی دەڵێت" ئەوەی قەیرانە لەبواری پەروەردە کەمی بینای خوێندنگا نییە، بەڵکو کێشەی نەبوونی پلان و دابەشکردنە".
لە بەرنامەی " کولتووری تەلەفزیۆنی سپی" کە ئەڵقەی ئەمجارەی تایبەتە بە " کێشە چارەسەرنەکراوەکانی پەروەردەو خوێندن"، بە بەشداری هەریەک لە عەتا قەرەداغی نووسەرو سەرپەرشتیاری پسپۆری و د. شێرکۆ حەمە ئەمین ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی پەروەردە.
لەو بەرنامەیەدا کۆمەڵێک پرس دەوروژێنرێت کە تێکڕای بۆچوونی ئەو کەسانە دەگۆڕێت کە پێیانوایە پەرورەدە کێشەی کەمی بیناو پۆلی خوێندنی هەیە، هەردوو میوانی بەرنامەکە قسە لەسەر ئەوە دەکەن کە وەزارەت پلانی نییەو کێشەی دابەشکردنی هەیەو حیزبایەتی تەواوی جومگەکانی کۆنترۆڵکردووە.
لە بەرنامەکەدا هەردوو میوان باس لەو جیاکاری و توندوتیژیە دەکرێت کە بەرامبەر خوێندکاران دەکرێت، هەروەها چەندین پرسی دی دەوروژێنرێت کە جێگای بایەخی ئەو بوارەیە.
دەقی بەرنامەکە..