وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە تیادا هاتووە، "هەموو بازرگانێك مافی ئەوەی هەیە كە بازرگانی سوتەمەنی بكات بە بێ ئەوەی پێویستی بە دیاریكردنی رەسید هەبێت لە لایەن ئاسایشەوە".

دەقی روونكردنەوەكە:

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە

ئاماژە بە هەردوو نووسراومان ژمارە (17483) لە بەرواری 22/9/2019، وە نوسراومان ژمارە (18369) لە بەرواری 2/10/2019، تایبەت بە بازرگانی سوتەمەنی.

ئاگاداری سەرجەم بازرگانە بەڕێزەكان دەكەینەوە، كە هەموو بازرگانێك مافی ئەوەی هەیە كە بازرگانی سوتەمەنی بكات بە بێ ئەوەی پێویستی بە دیاریكردنی رەسید هەبێت  لە لایەن ئاسایشەوە.

ئەمەش بۆ مەبەستی ڕەخساندنی مافی یەكسانی بازرگانیە بۆ سەرجەم بازرگانان و نەهێشتنی قورخكاری.






PM:02:56:31/10/2019