تورکیا بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان یارمەتی عێراق دەدات

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە حکومەتی تورکیا بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکانی عێراق کەرەستە بۆ ‌هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەنێرێت کە تایبەتن بە کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان.

ماڵپەڕی سومەریە بڵاویکردۆتەوە کە حکومەتی تورکیا دوورۆژ لەمەوبەر دوو فڕۆکەی پڕ لە جلی سەربازی و گازی فرمێسک رێژ و داری لێدانی خۆپیشاندەرانی ناردووە بۆ بەغدا، وەک دیاریەک پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی کردووە بۆ ئەوەی سەرکووتی خۆپیشاندانەکانی بەغداو ناوچەکانی دی باشووری عێراق بکات.

ماوەی مانگێکە عێراق خۆپیشاندانی زۆر گەورە بەخۆیەوە دەبینێت کە لەسەردەمی رووخانی حوکمی سەدام حسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە خۆپیشاندانی گەورەی لەم شێوەیەی بەخۆیەوە نەدیووە.

 


PM:11:58:31/10/2019