تورکیا کوژرانی سەربازێکی ڕاگەیاند
سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێک و برینداربوون شەش سەربازی دیکەی ڕاگەیاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، "له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێندراو له ناوچه‌كانی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا له باكووری سووریا، سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه و شەشی دیكه بریندار بوون".
له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە "ئه‌و مینه چێندراوه دوێنی پێنجشه‌ممه ته‌قیوه‌ته‌وه، پێشتر له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه چێندراوه".
سوپای توركیا له 9ی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا(رۆژئاوای كوردستان) ده‌ستپێكرد و دواتر لەنێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن، ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا.
PM:01:10:01/11/2019