مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە شاری سنە و سلێمانی دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە رووناکبیر داهێنەر و دانیشتووانی سلێمانی و سنە دەکات بەبۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک دوو شاری داهێنەر و هیوا دەخوازێت "ئەم دەسکەوتە ببێتە هاندەرێک بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە بواری ئەدەب و هونەر".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزبایی دەڵێت "بە بۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک دوو شاری داهێنەر لە ئەدەب و میوزیک لە لایەن رێکخراوی یۆنسکۆوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە رووناکبیر و داهێنەر و دانیشتووانی هەردوو شاری خۆشەویستی سلێمانی و سنە و پارێزگارەکانیان دەکەم".
مەسرور بارزانی هیوای ئەوە دەخوازێت "ئەم دەسکەوتە ببێتە هاندەرێک بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە بواری ئەدەب و هونەر و بزووتنەوەی رۆشنبیریی لە هەرێمی کوردستان".
لهلایهن رێكخراوی یونیسكۆ، شارهكانی سلێمانی و سنه له ریزی 66 شاری داهێنهر لهسهر ئاستی جیهان دهستنیشان كران.
به گوێرهی راگهیهندراوێکی یونسكۆ، شاری سلێمانی بۆ داهێنان له بواری ئهدهب و شاری سنه له بواری میوزیك وهكو دوو شاری داهێنهر دهستنیشان كراون.
PM:02:41:01/11/2019