ترامپ: سێ ساڵە هیچ كارێكی هەڵەم ئەنجام نەداوە

دۆنالد ترامپ، سەرۆك ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند،"سێ ساڵە هیچ كارێكی هەڵەم ئەنجام نەداوە".

دۆنالد ترامپ، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی،"ماوەی سێ ساڵە،  تەنانەت یەك كاری هەڵەم ئەنجام نەداوە كە تۆمەتباریان كردوم".

دۆنالد ترامپ سێ ساڵ بەر لە ئێستا بە 45 ـــەمین سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرا، ئەوەش دوای ئەوەی توانی بەسەر ركابەرەكەیدا، هیلاری كلنتۆن سەربكەوێت.

PM:04:27:01/11/2019