وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیدانەی بڕیارێکی فەڕەنسا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئەو بڕیارەی کرد کە فەرەنسا لەدژی ئۆپەراسیۆنی تورکیا پەسەندی کردووە، دەڵێت "زۆر بە روونی ئاشکرایە کە ئەم بریارەی فەڕەنسا پاش بێ ھیواییان دەرچووە لە درووستکردنی دەوڵەتێکی تیرۆریستی لە باکووری سوریا".

لە راگەیەندراوە فەرمییەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ھاتووە "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی گشتیی و ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا دەکەین لە دژی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی و رەتی دەکەینەوە، زۆر بە روونی ئاشکرایە کە ئەم بریارەی فەرەنسا پاش بێ ھیواییان دەرچووە لە دروستکردنی دەوڵەتێکی تیرۆریستی لە باکووری سوریا".

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: کە حکوومەت و پەرلەمانی فەڕەنسا بەم ھەنگاوەیان لایەنگری پەیەدە و یەپەگەیان کرد کە باڵی سوریای پەکەکەیە و ھەرئەم رێکخراوە لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە بە رێکخراوێکی تیرۆریست ناسێنراوە، ھەروەھا سەرسوڕمانی لە بڕیارەکەی نیشان نەداوە، چونکە ئەگەر پەرلەمانی وڵاتێک لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە سەردەستەکانی تیرۆر بکات، ئەو ھەڵوێستەیان ھیچ سەرسوڕھێنەر نییە بۆ تورکیا".

PM:04:43:01/11/2019