زاخارۆڤا: ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی سووریا به قاچاخ ده‌بات
ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا مانگانه بایی 30 ملیۆن دۆلار، نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری سووریا به قاچاخ ده‌بات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، بردنی ئه‌و بڕه نه‌وته نایاساییه، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر نه‌وتی نایاسایی سزا به‌سه‌ر وڵاتاندا ده‌سه‌پێنێت.
زاخارۆڤا وتیشی "پێناچێت ئه‌مه‌ریكا به‌م زووانه نیازی هه‌بێت ده‌ستبه‌رداری كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە ئیداره‌ی تره‌مپ به پێویستی ده‌زانێ هێزه‌كانیان له كێڵگه نه‌وتییه‌كان بمێنێته‌وه بەرپرسانی پەو وڵاتەش بە ئاشکرا ئەوەیان ڕاگەیاندووە.
PM:06:04:01/11/2019