دوای ئەوەی ئەمڕۆ هه‌ینی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ گەڕانی هاوبەشی كاروانی سه‌ربازی رووسیا و توركیا له قامیشلۆ ده‌ستی پێ‌کرد و بڕیاربوو کە ماوەی ٥ كاتژمێر چاودێری ره‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه بكه‌ن، کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند" یەكەمین گەڕانی هاوبەشی هێزەكانی روسیا و توركیا لە ناوچە سنورییەكانی باكووری سووریا كۆتایی هات".
لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەوەشخراوەتەڕوو: گەڕانە هاوبەشەکە کە لە نێوان پۆلیسی سەربازی روسیا و هێزەکانی پاسەوانی سنوری تورکیا بەڕێوەچوە بە قوڵای ٦ کیلۆمەتر و بە درێژایی ١١٠ کیلۆمەتر لە ناوچەی گومرگی دەرباسیەدا بووە.
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی رووسیا و توركیا به هاوبه‌شی گه‌ڕێكی سه‌ربازییان ده‌ستپێكردووه و چاودێری ره‌وشی ئاسایشی شاره‌كه‌یان کرد.
هاوکات ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤۆستی رووسی، بڵاویكرده‌وه، ده‌ورییه‌كانی رووسیا و توركیا، ئه‌مڕۆ به هاوبه‌شی كار ده‌كه‌ن و ١٥٠ كیلۆمه‌تر له ماوه‌ی پێنج كاتژمێردا به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.