بەغداد.. کچێکی خۆپیشاندەر کوژرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند" كچێک لەسەر پردی جمهوری كوژراوە، ئەویش دوای ئەوەی بۆمبێكی گازە فرمێسكڕێژەكان بەر سەری كەوتووە".

 

سەرچاوەکە جەختیشیكردەوە كە بۆمبەكە لە ناو سەری كچەكەدا جێگیر بووە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

 

رۆژی هەینی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، سەدان هەزار هاووڵاتیی عێراق لە بەغدا و شارەکانی دیکەی باشووری ئەو وڵاتە، دژی گەندەڵی و کەمیی خزمەتگوزاری، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

 


PM:08:02:01/11/2019