قەسەدە هێرش و چالاکیەکانی شەڕڤانانی خۆی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوکردەوە


ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، ئاماری شەڕو بەرخۆدانی ڕۆژی ٢٣مینی دژی داگیرکەران بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" ٥٨ چەتە کوژران و ١٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکێندران".


ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی شەڕی ٢٤کاتژمێری رابردووی شەڕڤانانی قەسەدەی لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاوکردەوە.


ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بەم شێوەیەیە.. 


" سوپای داگیرکەرو گروپە چەتەکان لە چەندین هەرێم کە ئاگربەست تیایدا ڕاگەیەندراوە، جارێکی دیکە هێرشیان ئەنجامدا، هەوڵیاندا هەرێمی نوێ داگیربکەن، هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لەئەنجامیشدا شەڕی قورس ڕوویدا". 


ئەبو ڕاسێن"زرگان" و تل تەمر


سوپای داگیرکەرو گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی لە گوندەکانی ئەل هەوا، سالحیە، عەبدولسەلام، مەحمودییە، قاسمییە، حەمدانیە، تل ئەلوەرد، دربۆ و لە گوندەکانی دەوروبەری زرگان و تل تەمر بە چەکی قورس و ژمارەیەکی زۆری چەتە هێرشی سەر ناوچە مەدەنی نشینەکانیان کرد و ویستیان هەرێمی نوێ داگیربکەن، هێزەکانی ئێمەش، لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوادا، وەڵامی سەرجەم هێرشەکانیان دایەوە و لەو هەرێمانە شەڕی قورس ڕوویدا، لەئەنجامی ئەو شەڕانەشدا ٥٨ چەتە کوژران، چەندین چەتەش برینداربوون و ١٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکێنرا. 




PM:08:41:01/11/2019