سبەینێ لە چەندین شار و شارۆچكەی هەرێم خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

بڕیارە سبەی شەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە چەندین وڵاتی جیهان چالاكی دژی داگیركارییەكانی حكومەتی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێوەبچێت بەپێی زانیارییەكانیش، لە هەرێمی كوردستانیش چالاكییەكان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا بەردەوامییان دەبێت.

 

ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكانی هەرێم ئاشكرایدەكەن، سەڕەڕای داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و نەبوونی کاردانەوەی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەکو پێویست، بەڵام بۆڕایگشتی جیهانی لە گۆڕەپانی سیاسیی نێودەوڵەتی پێمان دەڵێت کە ڕۆژئاڤا هیوای هەموو جیهانە.


هاوکات ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان و چین توێژەکان دەکەن پێکەوە لە رۆژی جیهانی پشتگیری بەرخۆدانی ڕۆژئاوا-دا هەموومان بەبێ جیاوازی بەشدار بین لەم چالاکییەدا.


بانگەوازی ڕۆژئاڤا

ڕێکەوت: شەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
شوێن: سلێمانی، سەهۆڵەکە بۆ باخی گشتی
کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ


شوێنی چالاکییەکان لە شاروشارۆچکەکانی تری کوردستان بەم شێوەیەی لایی خوارەوەیە....


سلێمانی - کاتژمێر ٠٣:٠٠
لە شەقامی سالم "سەهۆڵەکە" دەستپێدەکات بۆ بەردەم باخی گشتی.


كه‌لار - کاتژمێر ٠٤:٠٠
لە بەردەم پارکی لەیلا قاسم بەڕێوەدەچێت.


چه‌مچه‌ماڵ – کاتژمێر ٠٣:٠٠
لەبەردەم پارکی ٨ مارس تا بەردەم کتێبخانەی گشتی.


ته‌قته‌ق – کاتژمێر ٠٣:٠٠
لە بەردەم باخی گشتی بەڕێوەدەچێت.


ده‌ربه‌ندیخان – کاتژمێر ٠٢:٠٠
لە بەردەم قاوەخانەی کلتوریی بەڕێوەدەچێت.


ڕانیە: کاتژمێر ٠٣:٠٠
لە بەردەم باخی گشتی بەڕێوەدەچێت.


كفری – کاتژمێر ٠٣:٣٠
لە بازاڕدا بەڕێوەدەبرێت

 


PM:10:27:01/11/2019