ئەمڕۆ شەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سهندیكای مامۆستایانی عیراق بڕیاری دا مانگرتنی گشتی كه بۆ ماوهی چوار رۆژ راگهیاندبوو، بۆ ماوهی ههفتهیهك درێژ بكاتهوه.
سهندیكای مامۆستایانی عیراق رایگهیاند" كه بههۆی ئاڵۆزبوونی بارودۆخی عیراق و ئهو توندوتیژییانهی بهرامبهر خۆپیشاندهران ئهنجام دهدرێن بڕیاری درێژكردنهوهی مانگرتنی مامۆستایانی دا".
سهندیكای مامۆستایانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: مانگرتنهكه له سبهینێ یهكشهممهوه تا رۆژی پێنجشەممە درێژ بكاتهوه.
ڕۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە راگەیەنراوێکدا یەکێتی مامۆستایانی عێراق ڕایگەیاند بوو، لە کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنەکەیاندا تاتوێی دۆخی ئێستا وڵات و هەڵوێستی مامۆستایانیان لەوبارەیەوە کردووە و وەکو هاوهەڵوێستییەک بۆ داواکاری خۆپیشاندەران بڕیاریانداوە بۆ ماوەی چوار رۆژ مانگرتنی گشتی رابگەیەنن و نەچنەوە سەر کارەکانیان.
لای خۆیەوە كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق ئەمڕۆ شەممە رای گەیاند كە ١٢٩خۆپێشاندەر بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندەران لە بەندەری ئوم قەسڕ بە گولە و گازی فرمێسكڕێژەوە لەلایەن هێزە تەناهییەكانەوە، بریندار بوونە.
وەك سەرچاوە تەناهییەكان ئاماژەیان بۆ كردووە، ئەمڕۆ هەزاران خۆپێشاندەر هەموو رێگەكانی بەندەری ئوم قەسڕیان داخستووە، لەوكاتەی كۆمسیۆن ئاماژەی كرد كە ئەوان داوایان كردووە خۆپێشاندەران لە شوێنی خۆپێشاندانەكان بمێننەوە نەچنە شوێنە گشتی و تایبەتەكان، سەرچاوەكان ئاماژە دەكەن كە كاركردن لەو بەندەرە وەستاوە، لەوكاتەی هەموو كەلوپەلی خۆراكی بۆ عێراق دێت لەو بەندەرەوە دادەبەزێت، هەر لە بەسڕە خۆپێشاندەران رێگەكانیان بەرەو كێڵگەی مەجنوونی نەوتی داخست.