میدیا کارێکی ناسراوی NRT تووشی روداوی هاتۆچۆ دەبێت

وریا حەمە کەریم پەیامنێری کەناڵی NRT لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید تووشی رووداوێکی هاوتچۆ دەبێت، بەڵام تەندروستی باشە.

 
وریا حەمە کەریمی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەڵەبجە، توشی ڕووداوێکی هاتوچۆبوو بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا.


وریا حەمە کەریمی بە میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندووە "لەسەر ڕێگای سەرەكی ناحیەی عەربەت سلێمانی بە ئاڕاستەی سلێمانی سێ ئۆتۆمبیلی جۆری لیكزس و لاندگلۆزەر مۆدێل بەرزی جام ڕەش یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانە لای سەكنەوە دەستی شكاندەوە سەرم و بەو هۆیەوە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەم لە دەستدا نەما و وەرگەڕا". 

 
ئەو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی "سەرباری ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەم وەرگەڕا، ئەو کەسانەی دەستیان شکاندەوە سەرم، نەوەستان و ڕۆشتن". 

 
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە خۆی سەلامەتە و تەنها ئۆتۆمبێلەکەی زیانی پێگەشتووە.

 


PM:09:33:02/11/2019