ئەڵمانیا داوا لە هاوڵاتیە کوردەکانی دەکات سەردانی تورکیا نەکەن



ئەمرۆ شەممە ٢ی تشرینی دووەم حکومەتی ئەڵمانیا داوا لە هاوڵاتییە کوردیەکانی دەکات سەردانی تورکیا نەکەن.


گۆڤاری " دێرشبیگڵ"ی بەناوبانگی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، حکومەت هاوڵاتیانی کوردی وڵاتەکەی ئاگادار دەکاتەوەو هۆشداریان دەداتێ سەردانی تورکیا نەکەن.


گۆڤارەکە ئاشکرای دەکات تەنها لە مانگێکدا دەسەڵاتدارانی تورکیا ١٤ هاوڵاتی ئەڵمانی بە رەچەڵەک کوردیان بە تۆمەتی " تیرۆر " دەستگیرکردووە. ئەو گۆڤارە باس لەوە دەکات حکومەتی تورکیا ناوی ئەو کوردە چالاکانەی لەلایە کە لەئەڵمانیا چالاکی مەدەنیان ئەنجامداوە.


بەدەر لە کوردیش دەسەڵاتدارانی تورک هەر کەسێک دەستگیر دەکات کە دژی هێرشی تورکیا بووبێت بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، هەتا ئەوانەی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان دژی ئەو لەشکرکێشیە چالاکیان هەبووە دەستگیر دەکرێن.
 


PM:11:21:02/11/2019