عەلی لاریجانی: واشنتن مافی ئەوەی نیە دەست بەسەر نەوتی سووریادا بگرێت

کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند" دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مافی ئەوەی نیە دەست بەسەر نەوتی سووریادا بگرێت".

 

هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختیشیکردەوە:  ترەمپ دەزانێت نەوتی سووریا موڵکی گەل و هاوڵاتیانی وڵاتەکەیە.

 

عەلی لاریجانی ئەوەشیخستەڕوو: ترەمپ نمایندەی سیاسەتی راستەقینەی ئەمریکی دەکات کاتێک وتی، دەبێت بگەین بە نەوتی عێراقیش، ترەمپ دەبێت بزانێ پێشوتریش سوپای ئەمریکا ویستی دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی عێراقدا بگرێت، بەڵام مەرجەعییەتی ئاینی لە نەجەف رێگری لەو هەوڵە کرد.

 

ئەوە لە کاتێکدایە لە سەرەتای هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان نابنە لایەن شەڕ لە نێوان کورد و تورکیا و لە ناوچەکە دەکشێنەوە، بەڵام دواتر سوپای ئەمریکا گەڕایەوە باکوری  سوریا هۆکاری گەڕانەوەکەشی بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان گەڕاندەوە.

 

 

 


AM:09:17:03/11/2019