ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە


ئەمڕۆ یەک شەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق ڕایگەیاند" راگەیەندراوی هاوپەیمانی نەسر سەبارەت بە هەوڵی گەمارۆدانی ماڵی عەبادی و بوونی فەرمانی دەستگیرکردنیمان بینی، بەڵام هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنی حەیدەر عەبادی لە لایەن دادگاوە دەرنەچووە".


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: لە ئەگەری دەرچوونی فەرمانێکی دەستگیرکردنی هەر کەسێک لەلایەن دادگاوە ئەوا لایەنە فەرمییەکانی سەر بە دەوڵەت وەک وەزارەتی ناوخۆ بەرپرسن لە جێبەجێکردنی، ئەمەش بۆ هەمووان ئاشکرایە بەپێی رێڕەوە یاساییەکان.


خۆپیشاندانەکانی عێراق کە رۆژی هەینی ٢٥ی تشرینی یەکەم دەستیانپێکردوەتەوە، داواکاریەکانیان بریتییە لە چاکسازی، دروخستنەوەی ئەو بەرپرسانەی لە گەندەڵی تێوەگلاون، لەگەڵ دەستەبەركردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و هەلی کار. 
 


AM:09:45:03/11/2019