یانەی بەرشەلۆنە پێکانی سوارێز رادەگەیەنێت

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێکانی هێرشبەری بەتوانای یانەکەی لویس سوارێز رادەگەیەنێت، ئەمە پاش یاریەکەی لیڤانتی.

بەرشەلۆنە بڵاویکردووەتەوە، لویس سوارێز  لە قاچیدا توشی پێکان بووەو بەوهۆیەوە ناتوانێت ئامادەی یاری داهاتووی یانەکەی بێت.

هەروەها رۆژنامەکانی ئیسپانیا رایدەگەیەنن  ئەو هێرشبەرە ٣ هەفتە دووردەکەوێتەوەو ناتوانێت بۆ دوو یاری داهاتووی یانەکەی کە یەکێكیان خولی یانە پاڵەوانەکانە بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
بەرشەلۆنە یاریەکەی ٣-١ دۆڕاندو لە پلەی یەکەمی خولەکە ماوەتەوە.

ئەمە دووەم جارە لەم وەرزە لویس سوارێز توشی پێکان دەبێت.




PM:06:21:03/11/2019