بەهادین نوری وەڵامی مەسعود بارزانی دەداتەوە

بەهادین نوری، سكرتێری پێشوتری حزبی شیوعی كوردستان وەڵامی پەیامەكەی دوێنێی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی دایەوە و دەڵێت "دۆخی نا ئارامی و نەهامەتی ئەگەر لەناوچەی عەرەبی كەڵەكە بووی  ١٥ ساڵ بێ، ئەوەی ئێرە كەڵەكەبووی ٢٨ساڵە".

بەهادین نوری لەنوسینێكدا كە وەكو وەڵامێك بۆ مەسعود بارزانی نوسیووە ئاماژەی بەوەداوە " ئەگەر كێشەكان  لەناوچەی عەرەبی كەڵەكە بووی  ١٥ ساڵ بێ ئەوەی ئێرە كەڵەكەبووی ٢٨ساڵە".

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ مەسعود بارزانی سەرۆك پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا كە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دەریكردبوو ئاماژەی بەوەدابوو كەئێمە زۆر بە پەرۆشین بۆ ئەو دۆخەی كە هاتوەتەپێش و پێمان وایە كە ئەمەی ئێستا لە ئارادایە هی ئەمڕۆ نییە بەڵكو دەرئەنجام و كەڵەكەبوی فەشەلێكی پازدە ساڵەیە، خەڵك ئێش و ئازارێكی زۆری بینیوە و هاوڵاتی مافی خۆیەتی داواكاری هەبێت و ناڕازی بێت، بۆیە پێویستە گوێ لە داواكاریی خەڵك بگیرێت و بە توندوتیژی و خوێنڕشتن كێشەكان چارەسەر نابن.


دەقی نوسینەكەی بەهادین نوری

 
منیش هاوڕام لەگەڵ كاك مەسعود ؛

 
كەدەڵێ ( لەئاوێنەوە ) : 

 
دۆخی ئێستای عێراق دەرئەنجامی فەشەلێكی ١٥ ساڵەیە 
خودی ئەم نووسراوەی بەرزانیش دەنێرم وەكو نامەیەك لەمنەوە بۆ بەرێزی ، تەنها ئەوەنده ی دەخەمە سەركە دۆخی نا ئارامی و نەهامەتی لەهەرێمیش لە هی عێراق باشترنیە و ئەگەر لەناوچەی عەرەبی كەلەكە بووی  ١٥ ساڵ بێ ئەوەی ئێرە كەڵەكەبووی ٢٨ ساڵە !! ئەگەر لەوێ دەستكری ئیسلامیەكان بێت خۆلێرە دەستكردی خۆتانە .  



PM:06:22:03/11/2019