ڤیدیۆ:یاریزانەکەی پێشووی بەرشەلۆنە توشی پێکانی قورس دەبێت

یاریزانی  پێشووی یانەی بەرشەلۆنە ، ئەندرێ گۆمێز کە ئێستا بۆ یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزیی یاری دەکات، توشی پێکانێکی زۆر قورس دەبێت و قاچی دەشکێت.
گۆمێز دوای ئەوەی بەر هەردو یاریزانی یانەی تۆتنهام، مین سۆن و ئۆرێ دەکەوێت، راستەوخۆ قاچی دەشکێت و دەبرێتە دەرەوەی یاریگاوە.

ئامادەبووانی یاریگاو یاریزانەکانی هەردو یانە دڵتەنگبوون بەو پێکانە قورسەی کە توشی گۆمێز بووەو پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم وەرزە دووربکەوێتەوە.
یاریەکە ١-١ تەواو بوو.

 

 




PM:09:45:03/11/2019