بەپەلە..لەرۆژئاوا هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی تورکیا هێرشدەکەنە سەر کاروانێکی ئەمەریکا

ئەمشەو ٣ ی تشرینی دووەم چەکدارە ئیسلامییە هاوپەیمانەکانی تورکیا هێرشدەکەنە سەر کاروانێکی سوپای ئەمەریکا لە تەلەتەمەر لە رۆژئاوای کوردستان.

 
وەزارەتی بەرگری رووسیا لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا لەسەر رێگای نێودەوڵەتی M4  لە نزیک ناوچەی تەلتەمەر لەو جێگایەی لە ژێر دەسەڵاتی وتورکیادایە کراونەتە ئامانج.

 
وەزارەتی بەرگری رووسیاو ئەمەریکیەکانیش تا ئێستا وردەکاری ئەو هێرشەیان بڵاونەکردۆتەوە.


ئەمە دووەمجارە هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان بکرێنە ئامانج، سەرەتای هێرشی تورکیا بۆ  سەر رۆژئاوای کوردستان بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا لە بەرزاییەکانی مشتەنور لە کوبانێ لەلایەن سووپای تورکیاوە کرایە ئامانج، دواتر تورکیا پۆزشی هێنایەوە بۆ ئەمەریکا هێنایەوە، ئەمشەویش دووەمجارە هێزەکانی ئەمەریکا لەلایەن هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی تورکیاوە دەکرێنە ئامانج.




PM:10:56:03/11/2019