بەرەسمی بایرن میونخ راهێنەرەکەی لابرد


یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ئەمشەو بەرەسمی راهێنەری کرواتی یانەکەی، نیکۆ کۆڤاچی لە پۆستەکەی لابرد،ئەمەش پاش تۆمارکردنی زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ و وەستانی لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی ئەڵمانیا.
یانەی بایرن میونخ دوای کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کۆڤاچ، ئەمڕۆ هەردولا رێککەوتن ئەو راهێنەرە لە پۆستەکەی بڕوات و ئەویش داواکەی قبووڵ کرد.
راگەیاندنەکانی ئەڵمانیا باس لەوە دەکەن، لەوانەیە مۆرینیۆی پرتوگالی شوێنەکەی بگرێتەوە.
 


PM:11:27:03/11/2019