ڤیدیۆ..کونسڵخانەی ئێران لە کەربەلا سوتێنرا

شەوی رابردوو خۆیشاندەران چوونە سەر قونسڵی ئێران لە شاری شیعە نشینی کەربەلاو ئۆفیسەکەیان سووتاند.

 

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە شەوی رابردوو خۆپیشاندەران دوای ئەوەی چواردەوری بینایەی قونسڵی ئێرانیان لە شاری کەربەلا گرت، پاش چەند کاتژمێرێک لە پێکدادان و شەڕ، خۆپیشاندەران سەرەتا چوونە سەر دیواری بیناکەو دواتر سووتانیان.

 

سووتانی بارەگای قونسڵی ئێران پێشهاتێکی نوێیە لە خۆپیشاندانەکانی بەغداو باشووری عێراق کە ماوەی مانگێکە بەردەوامە.

 

ئێران ماوەی هەفتەیەکە داوا لە هاولآتیانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن لە بەر خراپی دۆخی سیاسی و ئەمنی ئەو ولآتە.



AM:09:25:04/11/2019