وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێك بڵاودەکاتەوە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ داوا له‌ ده‌رچووانی قۆناغی ئاماده‌یی (به‌شی زانستی) ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی خۆبه‌خشانه‌ی خوێندنیان هه‌یه‌ له‌ خولی 80ی كۆلێژی هێزی ئاسمانی عێراقی و ده‌رچوونیان وه‌ك ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌وانی، ده‌توانن له‌ رێگه‌ی بنه‌كه‌كانی خۆبه‌خشینی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ناویان تۆمار بكه‌ن.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە ھاتووە "ناونووسین لە رۆژی سێشەممە 5/11/2019 دەستپێدەكات و تا رۆژی پێنجشەممە 14/11/2019 بەردەوام دەبێت".

ئاماژە بەوەشكراوە "دانیشتووانی سنووری ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاكەكان و خۆبەخشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆمەڵگەی دەروازەی ھەولێر- سەر رێگای شەقڵاوە و دانیشتووانی پارێزگاكانی سلێمانی و كەركووك و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لە بنكەی خۆبەخشی سلێمانی گەڕەكی سەرچنار دەبێت".

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە "پێشكەشكار دەبێ خاوەن رەگەزنامەی عێراقی بێت و دایك و باوكی عێراقی بن، ھەروەھا تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر نەبێت و دەرچووی ساڵانی خوێندنی 2014 تا 2019 بێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "دەرچووی خوێندنی ئامادەیی زانستی بێت و كۆنمرەی 65% كەمتر نەبێت. كەسوكاری شەھیدان مەرجی كۆنمرە نایانگرێتەوە".


ئه‌م بابه‌ته ‌1038 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:40:04/11/2019