لە بەغدا ژمارەیەک خۆپیشاندەر کوژراون و برینداربوون

دۆخی به‌غدا ئاڵۆزی زیاتری لێکەوتەوە و له‌ نزیك پردی‌ ئه‌حراری‌ به‌غدای‌ پایته‌خت ده‌نگی‌ ته‌قه‌یه‌كی‌ زۆر ده‌بیسترێت و کوژرا و بریندار هەیە.

بەگوێرەی زانیاریەکان کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە له‌ نزیك پردی‌ ئه‌حراری‌ به‌غدای‌ پایته‌خت ده‌نگی‌ ته‌قه‌یه‌كی‌ زۆر ده‌بیسترێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە بەهۆی تەقەکان و هەروەها گازی فرمێسک ڕێژەوە چوار کەس کوژراون و 15ی دیکەش بریندارن.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە خۆپیشاندانەکانی عێراق هەر لە دەستپێکەوە گرژی و ئاڵۆزی زۆری لێکەوتۆتەوە و بە سەدان کوژراو و بە هەزاران بریندارن.

PM:04:59:04/11/2019