دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی له‌ڕێگه‌ی پردی كۆمارییه‌وه بگه‌نه ناوچه‌ی سه‌وز، خۆپیشانده‌رانی به‌غدا لەناوچه‌ی عهلاوییەوە بەرەو ناوچه‌ی سه‌وز و بینای سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت دەڕۆن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی به‌غدا رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كانیان گۆڕی و گه‌یشتنه ناوچه‌ی عه‌لاوی.
بەگوێرەی زاناریەکان دوای 10 رۆژ خۆپیشانداندان و بڵاوه‌پێكردنیان له‌سه‌ر پردی كۆماری و سنگ، خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێت له ناوچه‌ی عه‌لاوی ناوه‌ڕاستی به‌غداوه بچنه ناوچه‌ی سه‌وز".
هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆمبی ده‌نگی و بۆمبی گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێنا بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران له ناوچه‌ی عه‌لاوی و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
هەر ئێوارەی ئەمڕۆش دۆخی به‌غدا ئاڵۆزی زیاتری لێکەوتەوە و له نزیك پردی ئه‌حراری به‌غدای پایته‌خت ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌بیسترا و بەگوێرەی زانیاریەکان بەهۆی تەقەکانەوە چوار کەس کوژراون و 15ی دیکەش بریندارن.