راهێنەری بەرشەلۆنە باسی یاریە گرنگەکەی سبەی دەکات


راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئێوارەی ئەمڕۆ بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی کردو  باسی لە یاری یانەکەی دژی یانەی سلاڤیا براگی چیکی کرد کە سبەی سێشەممە لە گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکان لە کاتژمێر ٧:٥٥ خولەک ئەنجام دەدرێت.
ڤاڵڤێردی رایگەیاند"وای دەبینم یاریی جوان لە لایەن براگەوە ئەنجام بدرێت، ئەوان بە هێرشبردن یاری دەکەن و ئێمەش دەمانەوێت بردنەوە تۆماربکەین و تۆڵەی شکستەکە بکەینەوە.
راشیگەیاند"هەر کات یانەکەم بدۆڕێت هەموو چاوەکان لەسەر منە، راستە من راهێنەرم و بەرپرسم،ئێمە هەندێک جار لە دەرەوەی یاریگای خۆمان باش یاری ناکەین، هیوادارم لەو رووەوە باش بین و ئەوەش لە یاد نەکەین ٣ یاری لەسەر یەکمان دوور لە کامپ نو بردووەتەوە.
هەروەها ستایشی یاریزانەکانی کردو رایگەیاند سوارێز ئامادە نابێت، بەڵام دیمبلی لەگەڵمان دەبێت بۆ یاریەکە.
 


PM:07:15:04/11/2019