ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لەبەرز بوونەوەدایە


بەهۆی فراوانبوونی خۆپیشاندانەكانەوە لە شاری بەغدا، ٥ خۆپیشاندەر لەسەر پردی جمهووری كوژران. 


ئەمڕۆ دوو شەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند"هێزە ئەمنییەكانی عیراق، تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی كردووە لە بەغدا و لە ئاكامدا لانی كەم پێنج كەس كوژراوون".


لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون. 


PM:07:55:04/11/2019