فڕۆکەکانی تورکیا دوو شوێنی جیاوازی کوردستان بۆردمان دەکەن

بەگوێرەی زانییارییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی قەزایی شەنگالی کرد، کە لە ئەنجامدا لە ناوچەی خانەسوور دوو کەس بریندار بوون. 

 

هاوکات هەر بەپێی زانییارییەکان فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی دەفەری برادۆست لە ناحییەی سیدەکان کرد.

 

شاری شەنگال شارێکی کوردیەو دەکەوێتە خۆرئاوای کوردستانی باشور، ئەم شارە سەر بە پارێزگای نەینەوایە  سەد و بیست١٢٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری موسڵ دوورە. شارەکە پێگەیەکی ستراتیجی گرنگی هەیە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی سوریا دەکەوێتە نێوان چوار قەزاوە ئەوانیش (ڕەبیعە، عیاز تەلەعفەرو قیروان).

 

مێژووی شاری شەنگال دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ، ئەم شارە بەهۆی پێگەی گرنگی بەدریژایی مێژوو جێگای ناکۆکی هێزەکانی ناوچەکە بووە چەندین جار ڕووبەڕوی ڕوخان و خاپورکردن بۆتەوە.

 

هەروەها سیدەکان شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە دەکەوێتە دووری ١٤٤ کیلۆمەتری بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، ناوەندی ناحيه‌ى سیدەکانه‌ و تا پێش ساڵى ١٩٩٦ به‌ ره‌سمى هه‌ر به‌ ناحيه‌ى برادۆست ده‌ناسرا. سيده‌كان لە ئەوپەڕی باکووری پارێزگای ھەولێره‌ و کەوتۆتە رۆژئاوای ‏شاری شنۆ وە و لە رووی رووبەرەوە گەورەترین ناحیەکانی ھەولێرە و زۆربەی ‏دەڤەرەکە شاخاویە و دەشتانیی کەمە. باشترین شوێنە بۆ بەروبوومی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ ھەروەھا لە رۆژگاری دێریندا ‏رێرەوێکی گرنگی بازرگانی بووە رۆژھەڵات و رۆژئاوای پێکەوە بەستۆتەوە بە رێگەی کێلە شینەوە.



PM:08:14:04/11/2019