ڤیدیۆی شەرێکی زۆر قورسی نێوان هەسەدەو تورکیا
تیمێکی تەندروستی ئەمەریکیش لەگەڵ شەڕڤانانن

لە ڤیدیۆیەکی نوێی شەڕی نیوان هەسەدەو تورکیاو هاوپەیمانەکانی لە گوندەکانی  نزیک تەلتەمەر، شەڕێکی قورس لەئارادایەو تیمی تەندروستی رێکخراوی" فری بێرما رەینجەری" ئەمەریکی لەبەرەی شەڕەکە خەریکی پێشکەشکردنی فریاگوزارین.

لە ڤیدیۆیەکی نوێدا کە میدیاکانی نزیک هەسەدە بڵاویان کردۆتەوە، شەڕێکی قورس بە چەکی بچووک لەنێوان شەڕڤانان و هێزەکانی تورکیاو هاوپەیمانەکانی لە ئارادایە، لەو شەڕەدا کە تیمی تەندروستی رێکخراوی " فری بێرما رەینجبەری " ئەمەریکی لە پێشەوەی شەڕەکەن بریندارێکی هەسەدە دەگوازنەوە هێڵی پشتەوەی شەڕەکە.

دوو رۆژ لەمەوبەر لە نزیک گوندەکانی تەلتەمەر هێرشکرایە سەر ئەندامانی ئەو رێکخراوەو  بەوهۆیەوە دوو ئەندامیان برینداربوون، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

 

 

 


PM:08:30:04/11/2019